با ساڵی نوێ بکرێت بە ساڵی ئاشتی و تەبایی و یەکگرتوویی نێوماڵی کورد پیام نامه
20/03/2018 Larger FontFont SizeSmaller Font ارسال خبر به دنباله ارسال خبر به بالاترین ارسال خبر به توییتر ارسال خبر به فیسبوک Bookmark and Share ارسال خبر به دوستان چاپ خبر
ساڵی نوێ بکرێت بە ساڵی ئاشتی و تەبایی و یەکگرتوویی نێوماڵی کورد

بە داخێکی گرانەوە، لە ئەنجامی هێرشە دڕندانەکەی سوپای تورکیا بۆ سەر کانتونی عەفرین، پاش دوو مانگ بەرخۆدانی قارەمانانەی شەڕوانان، عەفرینی سەربەرز لە لایان هێزە زەبەلاحەکەی ناتۆ و پاشماوەکانی داعیشو ئەلقاعیدە داگیر کرا.
ئەو کارەساتە بە ڕاشکاوی بۆ کوردی ڕوون کردوە کە داگیرکردنی عەفرین پیلانێکی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی دژ بە گەلی کورده.
ئەو پیلانگێڕییە کە لە کەرکوک دەستی پێکرد بەداخەوە ئێستا گەیشتووەتە عەفرین.
ویژدانە هوشیارەکانی جیهان دەبێ ئەو پرسیارە بێنن بە ئاراوە کە کانتونێکی بچووک وەکۆ عەفرین چ مەترسیێکی بۆ هێزە زەبەلاحەکەی ناتۆ بووە؟
عەفرین وەکۆ ئارامترین شوێنی ڕۆژئاوا و سوریا بۆچی کەوتە بەر پەلاماری سوپای هاوبەشی مرۆڤ خێنکێنی ئەردووگانو داعیشو ئەلقاعیدە ؟
کورد و ئەو هێزە کوردیانە کە هێزە وێرانکار و دژە مرۆڤانییەکەی داعشیان تێکشاند، بۆچی ئێستا لە پێش چاوی جیهاندا کەوتووەتە بەر هێرشی دڕندانەی خولقێنەری ترۆریسم و باوکی داعیشەوە؟ کۆمەڵگای نێونەتەوەیی بۆچی لە بەرانبەر جێنوسایدکردنی عەفرین و کۆمەڵکوژی و پاکتاوکردنی کورد، کەڕوڵاڵ بووە و بێ هەڵوێستی گرتووەتە بەر؟
ئیدی هەموو شتێک بۆ گەلی کوردی هەرچوار پارچە و ویژدانە بەهۆشەکانی جیهان ئاشکرایە.
ئەو دەوڵەتانەی کە تا ئێستا خۆیان وەکۆ لاێنگری مافی مرۆڤ بە خەڵکانی جیهان دەناساند، ئەوڕۆ زورتر لە ڕابردوو خۆیان ڕیسوا کردوە.
ڕیکخراوی نێو دەولەتی دەولەتانی نا یەکگرتوو کە ناوی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە سر خۆی ناوە، ئیدی هیج نرخێکی بۆ خۆ نەهێشتووە و متمانەی پێنماوە. ئەو رێکخراوە ئێستا بووەتە ئەوفیسێک بۆ زلهێزەکان تا مامەلەی پێ بکەن لە سر مافو چارەنووسی نەتەوە بێ دەوڵەت و بێ هێزەکانی جیهان .
لە وەها ئاستێکدا گەلی کورد دەبێ بە خێرایی بە پرژوبڵاوی و لاوازی هێزی خۆی کۆتایی بێنێت.
دەبێ لە سەرپێ خۆی و پشت بە هێزی ناوماڵی خۆی، هەڵوێستی یەکدەنگو یەکگرتوو بگرێت. با لە نەرۆزی ساڵی ۲۷۱۸ کوردی، خەڵکانی هەرچوارپارچەی کوردستان دڵنیا ببنەوە کە ئەو دۆخەی کە ئێستا لە کەرکوک و عەفرین خوڵقاوە، دۆخێکی کاتییە. پیلانی دوژمنانی گەلەکەمان وەکۆ هەمیشە سەرناکەوێت، بەڵکوو ئەو پیلانە هەستیاریو هۆشیاری و گرنگایەتی یەکگرتوویی گەلەکەمان زێدەتر دەکات.
ساڵی نوێ با بکرێت بە ساڵی یەکگرتوویی و یەدەنگی و یەک هەڵویستی کورد لە بەرانبەر پیلانی دوژمنان.
بە ئەو هیوایە کە ئاشتی و تەبایی و بەرایەتی لە نێو ماڵی کورد سەقامگیر ببێت و بە ئومێدی رزگاربوونی بە خێرایی عەفرین و کەرکوک و شوێنە داگیرکراوەکانی کوردستان لە ساڵی نوێدا.
لە کۆتاییدا پیرۆزبایی وەها ساڵێک بو گەلەکەمان لە هەر چوارپارچەی کوردستان دەکەم.

تاران : ۲۹ی ڕەشەمەی ۲۷۱۸ کوردی

محەممەد سدێق کەبوودوەندمحەممەد سدێق کەبوودوەند

وەرگرتوو له کاناڵ تێلگرام
@mskaboudvand

     پست الکترونیک: prmmkkurd@gmail.com