خه‌ڵاتی هێڵمه‌ت هێمت به‌خشرایه‌ محه‌مه‌د سه‌دیقی كه‌بودوه‌ند دیدگاه سازمان
06/04/2009 Larger FontFont SizeSmaller Font ارسال خبر به دنباله ارسال خبر به بالاترین ارسال خبر به توییتر ارسال خبر به فیسبوک Bookmark and Share ارسال خبر به دوستان چاپ خبر
 ئه‌و خه‌ڵاته‌ ساڵانه‌ پێشكه‌شی ئه‌و نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌ هۆی ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه‌ سزاده‌درێن

رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤ خه‌ڵاتی هێڵمه‌ت هێمتی ئه‌و رێكخراوه‌ی به‌خشیه‌ محه‌مه‌د سه‌دیقی كه‌بودوه‌ند چالاكی مافی مرۆڤ‌و دامه‌زرێنه‌ری رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان.
محمد سه‌دیقی كه‌بودوه‌ند له‌ ئێستادا به‌ تۆمه‌تی دامه‌زراندنی رێكخراوی مافی مرۆڤی كوردستان‌و ئاماده‌كردنی راپۆرت سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی مافی مرۆڤ له‌ ئێران‌و راگه‌یاندنی بۆ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان‌و كوفی عه‌نان سكرتێری پێشووی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان زیندانیكراوه‌‌و خراپی باری ته‌ندروستی‌و دوو جار تووشبوونی به‌ جه‌ڵده‌ی دڵ، نیگه‌رانی ناوه‌نده‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه‌.

خه‌ڵاتی هێلمه‌ت هێمت خه‌ڵاتی تایبه‌تی رێكخراوی چاودێریی مافی مرۆڤه‌ كه‌ ساڵانه‌ پێشكه‌شی ئه‌و نوسه‌ر‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ ده‌كرێت كه‌ به‌ هۆی ئازادی ڕاده‌ربڕینه‌وه‌ سزاده‌درێن.



http://gksat.tv/index.php?option=com_content&task=view&id=7863&Itemid=22

     پست الکترونیک: prmmkkurd@gmail.com