ئێمەش پژمانین... دیدگاه آزاد
30/06/2012 Larger FontFont SizeSmaller Font ارسال خبر به دنباله ارسال خبر به بالاترین ارسال خبر به توییتر ارسال خبر به فیسبوک Bookmark and Share ارسال خبر به دوستان چاپ خبر
فه رزانه عه لی


کاتێک بیر لە دۆخى کەبودوەند دەکەمەوە گریانم بە حاڵ مرۆڤە نابەرپرسەکانى دەوروبەرى خۆم دێت, لە سەردەمێکدا دەژین کە ژیانى هەموومان وەک عەڵقەى زنجیر پێکەوە بەندە گەر یەکێکى پچڕا ئەوا چاوەرێ پچڕانى ئەوەانیتریش بکە بۆنمونە چالاکمان هەیە کە خۆیان بە چالاکانی کۆمەڵی مەدەنی ناو دەبەن وتەنها چالاکن لە بواری چەپڵەرێزانکردنی بۆنە حزبیەکان و کردنەوەی هەندێک خول کە فڕى بەسەر چالاکیەوە نیە وبگرە زۆریش ناپێویستە وئەوەى کە دەبێت کارى لە سەر بکرێت واتە ژیانى مرۆڤێکى پێ رزگار بکرێت گوێ خۆیانى لێ کەر دەکەن ..! مرۆڤى تریش دەناسم کەتەنها لە کاتى چالاکیەکاندا بۆ وێنەگرتن وخۆهەڵواسین بە خەڵکى چالاک لە بۆنەکە دەرئەکەون وهەندێکى تریش هەیە کە بەنیازن ووڵات بە جێ بهێڵن بۆ بەهێزکردنى کەیسى خۆیان لەو چالاکیانە بەشدارى دەکەن من رقم لەم جۆرە مرۆڤانە ،نییە بەڵکو دڵم بۆیان دەسوتێت کە هێندە گەمژانە بیر دەکەنەوە, کاک محەمەد سدیق بۆ داکۆکیردن لەو مرۆڤە قوربانیانە ئەمرۆ لە سوچى زینداندایە ، بەداخەوەم بۆ هەندێکیتر لەو مرۆڤانە کە لەکاتى مانگرتنى کۆمەڵێک لە چالاکان بە تەلەفۆن وئینتەر نێت منیان شێت کردبوو بۆ ئەوەى هەواڵى ئەو بەرێزانە لە راگەیاندنەکاندا بڵاو بکرێتەوە .. ،کەچى ئێستا لەم دۆخە هەستیارەدا نایبینم تەنانەت هەواڵێکیش لەسەر کەبودوەند دابنێت من لەو هەمو مرۆڤدۆستیەى ئەو ئینسانانە سەرم سوڕ ماوە ...! لەبەر ئەوە هیچ ناکرێت کاتێک هەموو شتێک بەم شێوەیە پاوان کراوە ؟ من دڵنیام کە ئێوەى پاوەن کراو ئەگەر نەچنە ناو ئەو سیستمەوە و هاوڕەنگ نەبن لەگەڵ ئەو موهاتەراتانە بەدڵنیاییەوە دەرتاندەکەنە دەرەوە و مافی ژیانێکی شایان بە ژینیشتان لە چنگ دەردێنن ودەزانم لاى ئێوە هەندێک شت بەهاى لە دەستداوە وەک کوردبوون, بەتەنگەوە هاتن ,ماف و بەها مرۆییەکان وئازادی .... ئێمە هەمومان محمد سدیقى کەبودوەندین ئازادى ئەو ئازادى وسەربەستى ئێمەیە شانازاییە بۆمن کە بڵێم باوکى مافى مرۆڤ تۆ تەنها نیت هەموو کچ وکورەکانى تۆئەمرۆ لەگەڵتن هاودەنگتن ئازارى تۆ ئازاى ئێمەیە, چاوەرێتین بە سەلامەتى بگەرێرەوە ناومان باوکە گیان ئێمەش پژمانین...

     پست الکترونیک: prmmkkurd@gmail.com