چەند وشەیەک بۆ کەبوودوەند! دیدگاه آزاد
30/06/2012 Larger FontFont SizeSmaller Font ارسال خبر به دنباله ارسال خبر به بالاترین ارسال خبر به توییتر ارسال خبر به فیسبوک Bookmark and Share ارسال خبر به دوستان چاپ خبر
دکتر خالد خیاطی


یادداشت شماره ۲۱/ کردی

دکتر خالد خیاطی



چەند وشەیەک بۆ کەبوودوەند!

لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٥ و ٢٠٠٦ چەند جارێک هەلکەوت کە لە گەل بەرێز محەمەد سەدیقی کەبوودوەند بە ڕیگای تەلێفون قسە بکەم. ئەو کاتانە کەبوودوەند رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستانی دامەزراندبوو و هاوکات بەوپەری دڵگەورەیی و لەخۆبوردییەوە حەولی ئەوەی دەدات کە ئەم ڕێکخراوەیە پەرە بستینی، سنووری وڵاتان تێپەر بکات، لە ناوخۆی وڵات دا بەهیز بێ و ببێتە شتیکی دامەزراوەیی و نەهادینەیی، هەتا لە ئاکام دا ببێتە سەرچاوەی کولتوریکی سیاسی نوێ کە بێ ئەمبەر و ئەوبەر مافی مرۆڤ و کۆی بابەتەکانی پەیوەندیدار بەو چەمکەوە بە بنەما بگرێ. من پیموایە ئەم شتە ڕوویداوە.



بە باشی لەبیرمە کە لە یەکیک لەم پەیوەندییانە دا، رێزدار کەبوودوەند، لە کاتێک دا لە ئۆتۆموبیل دابوو و لە تارانەوە بەرەو شاری سنە بەڕێوە بوو، باسی مەترسی گیرانی خۆی بە دەستی هیزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئیرانی کرد. ئەو نیگەران بوو، ڕاستە، بەڵام باوەر بفەرموون لە بەر گرتنی خۆی نەبوو بەڵکوو نیگەران بوو لە بەرئەوەی کە ئەگەر هات و گیرا، ڕێکخراوی مافی مرۆڤ چی بە سەر دێت. کە هەڵبەتە لە قۆناغیک دا نیگەرانییەکەی لە جیی خۆی دابوو هەر چەند کە ئێستا رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان مەترسی لە ناوچوونی تێپەر کردووە و من پێم وایە هەتا ئەم رۆژی کۆمەڵگای کوردەوای پیویست بکات دەمێنێتەوە، چونکە ئەم رێکخراوەیە ئیدی لە وجوودی خودی محەمەد سەدیقی کەبوودوەند دا بەرجەستە دەبێتەوە.



ئەمڕۆ کەبوودوەند لە گرتووخانە دایە، ئەگەر بە پێوەرەکانی مافی مرۆڤ تەماشای دۆسییەکەی بکەی، بە بی هیچ تاوانیک ١١سال زیندانی بە سەرداسەپاوە. من پێم وایە لە بەر ئەوەی کە کوردە مۆڵەتی سەردانی ماڵیشی پێ نادەن، تەنانەت ئەو کاتەی کە جگەرگۆشەکەشی تووشی نەخۆشێکی سامناک دەبێت و لە سەر تەختی نەخۆشخانە چاوەریی هاتنی باوکی خۆشەویستی دەکات.



کەبوودوەند دوو پەیامی گرینگی بە ئیمە دا. یەکەم پەیامی پێمان دەڵی کە لە سەردەمیک دا کەسایەتییە مەزنەکانی مەیدانی خەبات تەنیا لە بیرەوەرییەکان و لاپەڕەکانی مێژوو دا ماون، دیسانیش کەسانێک هەن کە بە ڕێگای چاوپۆشین لە جەستەی خۆیان، بە ڕێگای دووری کردن کە هەر ئامرازێکی توند و تیژی دەبنە سەرچاوەی هیوایەکی نوێ و بە وینەی روحێکی ئاگرین دەچنە ناو جەستەی کۆمەڵگایەکی ستەم لێکراو، وەکوو کۆمـەڵگای کوردەواری. پەیامەکەی دیکەی کەبوودوەند پێمان دەلێ کە ئای کە چەمکی مافی مروڤ چەندە مەیدانیكی پان و بەرین لە خۆی دەگرێ، مەیدانێک کە تێی دا تەنانەت جەلادەکان و ئەشکەنجەدەرانی کەبوودوەندیش مافیان هەیە.

     پست الکترونیک: prmmkkurd@gmail.com