پێڕه‌و
پێڕه‌و 22/02/2009


بەشى یەکەم


ناو، ئامانج و رێوشوێن


مادەى 1


رێخراوى مافى مرۆڤى کوردستان کە ناسناوى " RMMK " یا "ر.م.م.ک"ى هەیە بەهۆى دەستبەکار کردن و ئەو پێڕەو و پڕۆگڕامەوە لە 20ى خاکەلێوەى 1384


ى ئاوریلى 2005) لە کوردستان (کە ناوەندەکەى لە تاران بوو) دامەزرا.9)


          ناوەندى کارگێڕى رێخراوى مافى مرۆڤى کوردستان لە تارانە.-1


مادەى 2


ئامانجى رێخراوى داکۆکى کردن لە مافى مرۆڤى کوردستان بە شێوەی خوارەوەیە


 1-2بابەتى چالاکییەکان و ئامانجى سەرەکى


 -1 هەوڵدان بۆ دەستەبەرکردنى ماف و ئازادییە دیاریکراوەکان لە راگەیاندنى جیهانى مافى مرۆڤ، راگەیاندن و پڕۆگرامى ئیشکردنى (ویەن) و راگەیاندنەکانى تر، گرێبەست و پەیماننامەکان، کۆنوانسیۆنەکان، بەڵێن و بەڵێننامەکان، گرێبەستەکان و بەڵگەنامەکانى ترى نێودەوڵەتى مافى مرۆڤ، هاندان بۆ چونە ناوەوە و بەئەندامبوون لە بەلێنەکانى مافى مرۆڤ و پەسەند کردنى رەهەندەکان و شێوازە نوێیەکانى نێودەوڵەتى مافى مرۆڤ.


- 2هەوڵدان بۆ بەڕێوەچوون و رەچاوکردنى مافى مەدەنى و سیاسى، مافى ئابورى و کۆمەڵایەتى و کولتوورى، مافى گشتى سەرچاوەگرتوو لە مافى ئاشتى، مافى چارەى خۆنووسین، مافى گەشەکردن، مافى خاوەنداریەتیى ژینگەیەکى گونجاو، مافەکانى ترى وەک یەکگرتوویى مافى مرۆڤ، هاندان بۆ بەڕێوەبردنى رەهەندەکانى بەجیهانى بوون، نەمانى دابەشکارییەکان و پاڵپشتى کردن لە بە یەک چاو سەیر کردنى کۆى مافى تاکەکانى.


 - 3 هەوڵدان بۆ چاودێرى و داکۆکى کردن لە مافى تاک، وەستانەوە لە بەرامبەر پێشێلکارییەکانى مافى مرۆڤ و بەرەنگاربوونەوەى پێشێلکارییەکان، هاندان بۆ نەهێشتنى زەمینەى ترس و چەوسانەوە و هەژارى و هەڵاواردن و گەیشتن بە ئازادى و یەکسانى و ئاشتى و سەرجەم مافەکانى مرۆڤ.


- 4 هەوڵدان بۆ راهێنان و پەروەردەکردن لە بوارەکانى مافى مرۆڤ و دیموکراسى، رەچاوکردنى دیموکراسى وەک بنەمایەک بۆ پاراستنى مافى مرۆڤ، بەهێزکردن و پەرەپێدان بە دیموکراسى، سەروەرى یاسا و پەرە پێدان بە کۆمەڵگاى مەدەنى، بڕەودان بە فرە دەنگى و جیاوازى بۆچوون، قەبوڵکردنى بەرامبەر و بەیەکەوە چاران (سازش کردن)، هەستکردن بە بەرپرسیارییەتى، هاوکارى و هاوئاهەنگى کردنى مافى مرۆڤ لەسەر ئاستى نێونەتەوەییدا.


- 5هەوڵدان بۆ پەرەپێدانى پەیوەندى و بەرێوەبردنى بۆنەکانى دۆستانە لەنێوان وڵاتان و نەتەوە جیا جیاکاندا، گەیشتن بە خاڵى بەرژەوەندى هاوبەش لەسەر بنەماى مافى یەکسانى، سەروەرى بەرابەرى و دوورگرتن لە هەڵاواردن و نابەرابەرى و پەیوەست بوون بە یەکتر لەسەر بنەماى بەرژەوەندى هاوبەش، دنەدان بە رێزگرتن لە مافى ئۆتۆنۆمى و مافى چارەى خۆ نووسینى نەتەوەکان، چاران و بەیەکەوە ژیانى نەتەوە و ئیتنیکەکانى ناو ئێران و وڵاتانى ناوچەکە وەک روحییەت و ناوەڕۆکى نەتەوە یەکگرتووەکان.


. 2-2 چالاکییە سەرەکێکانى پەیوەندیدار


1. هەوڵدان لەپێناو نەهێشتنى سزاى لەسێدارەدان، بەرەنگار بوونەوەى لەسێدارەدانى نەوجەوانان (هەرزەکاران) و نەهێڵانى سزاى بەردباران کردن (سەنگسار) بۆ ژنان و پیاوان.


-2 هەوڵدان بۆ نەمانى ئەشکەنجە و کردەوەى توندوتیژانەى لەمچەشنە و نەهێڵانى سزاى نامرۆڤانە و بێڕەحمانە و سوکایەتى کردن.


- 3 هەوڵدان بۆ نەمانى نابەرابەرى مافى نێوان ژن و پیاو، راگرتنى هەرچەشنە جیاوازى رەگەزى و نەهێڵانى توندوتیژى دژ بە ژنان.


 -4 هەوڵدان بۆ نەمانى توندوتیژى دژى منداڵان، نەهێڵانى هەرچەشنە کارکردنێک بە منداڵان، نەهێڵانى هەرچەشنە بەکارهێنانێکى منداڵ بۆ تاوانکارى و کارى نایاسایى یاخود بەشدار کردنیان لە شەڕدا، بەرگرى کردن لە هەر چەشنە کارێکى نا ئەخلاقى دژ بە منداڵ.


 -5 هەوڵدان بۆ ئازادکردنى کۆى ئەو زیندانیانەى لەبەر جیاوازى بیر و بۆچون کە بەهۆى پێداگرتن لەسەر بیر و باوەڕى خۆیان یاخود بیرى نەتەوەیى، ئیتنیکى، زمان یا ئاین دەستبەسەر کرابن.


- 6 هەوڵدان بۆ دادگایى کردنێکى دادپەروەرانە و ئاشکرا بۆ سەرجەم زیندانییە سیاسییەکان، پشتگیریکردنیان بۆ دەست پێڕا گەیشتن بە پارێزەرێکى سەربەخۆ و پاراستنى مافە مەدەنى و مرۆڤییەکانى کۆى بەندکراوەکان.


-7 هەوڵدان بۆ نەمانى هەرچەشنە جیاوازى و توندوتیژییەک لە بەرامبەر کەسانى لاواز، پەناهەندە، کۆچبەر، کرێکاران، کەسانى رەنجدیتوو و پێدانى مافى یەکسانى بەو کەسانەى بەهەرشێوەیەک لاوازن.


-8 هەوڵدان بۆ ناساندنى بوون، شوناس و مافى کەم نەتەوەکان، ئیتنیکەکان، زمان و ئاینەکان. نەهێڵانى هەرچەشنە نایەکسانى نەتەوەیى و ئیتنیکى و ئاینى، بەرز بوونەوە و پەرەپێدان بە ئابوورى، کۆمەڵایەتى و کولتوورى ئەو ناوچانەى کەمینەکانى تیادا نیشتەجێن، هاندانى کەمینەکان بۆ بەشدارى کردن لە کاروبارى سیاسیى و مەدەنى، و هاندان بۆ رێز گرتن و لەبەرچاو گرتنى مافى کەمینەکان.


-9هەوڵدان بۆ لەناوبردنى کۆى ئەو ئاستەنگانەى لەبەردەم ئازادى رادەربڕینن، ئازادى بیرکردنەوە، ویژدان و ئاین و نەهێڵانى بەرهەڵایى باوەڕى و ئاینى.


-10 هەوڵدان بۆ نەهێڵانى کۆسپەکانى بەردەم کۆڕ و کۆبوونەوەکان و دامەزرانى رێخراو و سەندیکاکانى سەربەخۆى کرێکاران و سینفى، ئەنجومەنەکان و رێخراوە مەدەنی و ناحکومییەکان و نەهێشتنى بەربەستەکان لەبەردەم چالاکى حزب و گروپ و کۆمەڵە ئەرێنییەکان.


ئەندامانى رێخراو بە ڕەچاوکردنى ئەو ئامانجانەى باسیان لێوە کرا لە مادەى 2 دا بەپێى خاڵەکانى خوارەوە ئیش دەکەن


-1 کۆى ئەندامەکان بە مەبەستى گەرەنتى کردنى مافەکانى بە ئەندامبوونیان، بەرپرسیارێتێکى کە بەمشێوەیەى لەو پێڕەو و پڕۆگڕامەدا هاتووە وە ئەستۆ دەگرێت و دەبێ بەرپرسانە بەڕێوەیان ببات.


- 2 کۆى ئەندامەکان هەوڵ بۆ گەیاندنى پەیام و ئامانجەکانى رێخراو لە رێگەیەکى شیاوەوە دەدەن.


- 3 کۆى ئەندامەکان خۆیان دەپارێزن لە هەوڵدان بۆ گەیشتن بەە بەرژەوەندییە تاکەکەسى و گروپییانەیان کە دژایەتى هەیە لەگەڵ ئامانجى رێخراوەکە.


بەشى دووەم


بە ئەندامبوون


مادەى 4


- 1  ەستەى دامەزرێَنەرى رێخراو ئەو کەسانەن کە لە 20ى خاکەلێوەى 1384، بە پەسندکردنى پڕۆگڕامى ئیشکردنى کاتى، رێخراوى بەرگرى مافى مرۆڤیان دامەزراند


- 2 ئەندامانى ئێستەى رێخراو کەسانێکن کە بە پەسندکردنى پڕۆگڕامى ئیشى کاتى بوونەتە ئەندامى رێخراوەکە.


- 3 ئەندامانى کارا، ئەو کەسانەن کە پێڕەو و پڕۆگڕامى رێخراویان لا پەسند بێت و پاش بە ئەندامبوون بتوانن ئیش بۆ راپەڕاندنى ئەو ئەرکانە بکەن کە پێیان سپێردراوە.


 تێبینى: وەرگرتنى ئەندام لە حاڵەتێکدایە کە شووڕاى گشتى بڕیارى لەسەر بدات


بەشى سێیەم


کۆڵەکەکان


مادەى 5


- 1 کۆڵەکە سەرەکییەکانى رێخراو پێکهاتوون لە: دەستەى باڵا، دەستەى گشتى، شوڕاى باڵا، شوڕاى گشتى، بەڕێوەبەرى گشتى و لێژنەى بەڕێوەبەرایەتى.


- 2 کۆڵەکە لاوەکییەکان، ئەگەر پێویست بێت دیارى بکرێن، دەکرێت بەپێى پێڕەو و پڕۆگڕامەکە بێت.


بەشى چوارەم


دەستەى باڵا


مادەى 6


 -1 دەستەى باڵا پێکهاتووە لە ئەندامانى دامەزرێنەرى رێخراوەکە


 -2 ئەندامانى شوڕاى گشتى لە حاڵەتێکدا کە دوو خول لەناو شوڕاى گشتیدا ئەندام بووبێن دەتوانن ببن بە ئەندامى دەستەى باڵا


  -3 چوونە ناوەوە و بە ئەندامبوونى دەستەى باڵا لەلایەن خۆى دەستەکەوە دیارى دەکرێت


 -4دانیشتنەکانى دەستەى باڵا ساڵێ جارێکە و رێکخستن و وادەى دیارى کردنى دانیشتنەکە لەلایەن ژوورى بەڕێوەبەرایەتییەوە دەستنیشان دەکرێت.


 -5 بەڕێوەچوونى دانیشتنى نا ئاسایى و کتوپڕ لە لایەن بەڕێوەبەرى گشتى یان شوڕاى باڵاوە دیارى دەکرێت


 -6 دەستەى باڵا بۆ هەرجار دانیشتنێک بەڕێوەبەرَکى دیارى دەکات


ئەرکەکان و دەسەڵاتەکان


مادەى 7


 -1دانانى پێڕەو و پڕۆگڕام لە خولى یەکەمدا و پەسندکردنى گۆڕانکارییەکانى لە خولەکانى دواییدا


 -2دەستەى باڵا بە دەستنیشانکردنى شوڕاى باڵا لەڕێگەى ئەم شوڕایەوە دەسەڵاتەکانى دەگەیەنێت


بەشى پێنجەم


شوڕاى باڵا


مادەى 8


-1. شوڕاى باڵا پێکهاتووە لە 11 ئەندامى دەستەى باڵا


 -2 ئەندامانى شوڕاى باڵا سێ ساڵ جارێک لەلایەن دەستەى باڵاوە دیارى دەکرێن


 -3 دانیشتنەکانى شوڕاى باڵا هەر 6 مانگ جارێک دەبێت و شوێن و پێکهاتە و وادەى کۆبوونەوەکە لەدەستى ژوورى بەڕێوەبەرایەتیدایە


 -4دانیشتنى نایاسایى بە بڕیارى بەڕێوەبەرى گشتى و جێگرەکانى پێکدێت


 -5 شوڕاى باڵا بۆ هەر دانیشتنێک خۆى بەڕێوەبەر بۆخۆى دیارى دەکات


ئەرکەکان و دەسەڵاتەکان


مادەى 9


 -1پەسەندکردنى پێڕەو و پڕۆگڕام لە کاتێکدا کە دەستەى باڵا ئەو دەسەڵاتەى پێدابێت


 -2پەسەندکردن یان رەد کردنەوەى ئەو گۆڕانکارییانەى شوڕاى گشتى بەسەر پێڕەو و پڕۆگرامەکەدا هێناویەتى


 -3هەڵبژاردنى بەڕێوەبەرى گشتى لە نێو ئەندامانى شوڕاى گشتى


 -4هەڵبژاردنى لێژنەى چاودێرى و پشکنین


 -5چەودێرى بەسەر بەڕێوەبردنى پڕۆگرام و سیاسەتە گشتییەکانى رێخراو


مادەى 10


 -1 هەر ئەندامێکى شوڕاى باڵا دەنگێکى هەیە


 -2بڕیار و گۆڕانکارییەکان لە شوڕاى باڵادا بە کۆى 8 دەنگە لە کۆى دەنگەکانى ئەندامانى شوڕاى باڵایە و بەکۆى 8 دەنگ بڕیارەکان دەچەسپن


لیژنەى چاودێرى و پشکنین


مادەى 11


 -1لێژنەى چاودێرى و پشکنین پێکدێت لە 3 ئەندام و هەر یەک ساڵ جارێک لەلایەن شوڕاى باڵاوە دەستنیشان دەکرێن.


 -2لیژنەى چاودێرى و پشکنین چاودێرى تەواویان هەیە بەسەر کارەکانى رێخراو و پشکنینى ناوخۆى رێخراوەکەشیان لە ئەستۆیە


 -3لیژنەى چاودێرى و پشکنین راپۆرتى پشکنینەکەیان بۆ شوڕاى باڵا و بەپێى پێویست هەندێجار دەستەى باڵا بەرز دەکەنەوە


 


بەشى شەشەم


کۆبوونەوەى گشتى


مادەى 12


 -1کۆبوونەوەى گشتى پێکهاتووە لە کۆى ئەندامانى رێخراو.


 -2کۆبوونەوەى گشتى لە خولى یەکەمدا پاش یەک ساڵ و لە خولى دووەمدا پاش 2 ساڵ و لە خولەکانى دواتر هەر سێ ساڵ جارێک پێکدێت


 -3لێژنەى سەرۆکایەتى کۆبوونەوەى گشتى پێکهاتووە لە بەڕێوەبەرى گشتى و 3 ئەندامى شوڕاى بالا و 3 ئەندامى ترى شوڕاى گشتى


رێکخستن و شوێن و وادەى کۆبونەوەى گشتى لەلایەن ژوورى بەڕێوەبەرایەتییەوە دیارى دەکرێت


مادەى 13


هەر ئەندامێکى ناو کۆبوونەوەى گشتى خاوەنى دەنگێکە -1


لە کۆبوونەوەى گشتیدا ئەندامانى شوڕاى گشتى هەڵدەبژێردرێت -2


کۆنفڕانسى ساڵانە


مادەى 14


 -1کۆنفڕانسى ساڵانە پێکدێت لە ئەندامانى شوڕاى باڵا، شوڕاى گشتى، لیژنەى بەڕێوەبەرایەتى، نوێنەر و بەرپرسانى یەکەى شارەکان و ئەندامانى کۆمیتە و کۆمیسیۆنەکان


 -2لیژنەى سەرۆکایەتى کۆنفڕانس پێکهاتووە لە بەڕێوەبەرى گشتى، سەرۆکى خولى شوڕاى باڵا، سەرۆکى خولى شوڕاى گشتى، سەرۆکى لێژنەى بەڕێوەبەرى یان جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى، دوو نوێنەر لە شارەکان و نوێنەرێک لە کۆى یەکەکان.


 -3رێکخستن و شوێن و وادەى دیارى کردنى کۆنفڕانسى ساڵانە لە کاتى دیاریکراودا، لەلایەن ژوورى بەڕێوەبەرایەتییەوە رادەگەیەندرێت


 -4لە کۆنفڕانسى ساڵانەدا راپۆرتگەلێکى جیا جیا لە خولى چالاکییەکان و هەروەها راپۆرت لە کۆسپ و ئاستەنگەکان، بڕیارەکان و کارەکانى لێژنەى بەڕێوەبەرایەتى و شوڕاى گشتى بەرز دەکرێتەوە


 -5لە کۆنفڕانسى ساڵانەدا بەشداربووان بیروڕا، پێشنیار و رێگەکانى چاکسازى بۆ بەرەو باشتر کردنى پرۆگرامەکانى رێخراو دەردەبڕن


بەشى7


شوڕاى گشتى


مادەى 15


 -1ئەندامانى شوڕاى گشتى لە خولى یەکەمدا بۆ ماوەى ساڵێک و لە خولى دووەمدا بۆ ماوەى دوو ساڵ و لە خولەکانى سێیەم بەرەو ژوور بۆ ماوەى سێ ساڵ لە کۆبوونەوەى گشتیدا هەڵدەبژێردرێن


 -2رێژەى ئەندامانى شوڕاى گشتى لە خولى یەکەمدا 21 کەس و لە خولەکانى دواتردا لەسەر پێشنیارى هەمان شوڕا (شوڕاى گشتى) و بە پەسند کردنى لە لایەن شوڕاى باڵا یان دەستەى باڵاوە دەکرێ زیاد ببێت


ئەرک و دەسەڵاتەکان


مادەى 16


شوڕاى گشتى بۆى هەیە هەر بابەتێک یاخود ئیشێک کە لە چوارچێوەى ئەم پێڕەو و پڕۆگڕامەدا و یاخود پەیوەندیدار بێت بە ئەرک و دەسەڵاتەکانى یەک لەو بڕگانەى ناو پێڕەو و پڕۆگڕامە، بیانخاتە بەر موناقەشە و لەو ڕاستایەدا دەکرێت ئامۆژگارى بدات بە لێژنەى بەڕێوەبەرایەتى، بەڕێوەبەرى گشتى یان شوڕاى باڵا


مادەى 17


دەسەڵاتەکانى شوڕاى گشتى بەمشێوانەى خوارەوەیە


 -1ئامادەکردن و بەڕێوەبردنى رێنمایى و ئاین نامەکانى ناوخۆیى و بەڕێوەبەرایەتى


 -2پێداچونەوە و پەسندکردنى بودجەى رێخراو و دەستنیشانکردنى شێوەى دابینکردنى دارایى پێویست


-3پێداچوونەوە بە راپۆرتى سلڵانەى کارى لیژنەى بەڕێوەبەرایەتى و ئەو راپۆرتانە دەبنە گەرەنتى بۆ بڕیارانەى شوڕاى بەڕێوەبەرایەتى داویەتى یاخود پێشنیارى کردووە


-4موتالەعەکردنى پشکنین لە کاروبارى پەروەردەیى، کولتوورى، کۆمەڵایەتى، سیاسیى و ئابوورى لە چوارچێوەى چالاکییکانى رێخراوە


 -5بڵاوکردنەوەى کۆمەڵێک پێشنیار بۆ هاوکاریى ناوچەیى، وڵاتى و نێودەوڵەتى لەگەڵ کۆى رێخراوە نا حکوومییەکان سەبارەت بە دروستکردنى زەمینەى شیاو بۆ پەرەپێدان و بڵاوکردنەوەى مافى مرۆڤ و وەدى هێنانى ئازادییە بنەڕەتییەکان بۆ گشت کەسەکان


 -6پێشکەشکردنى پێشنیارگەلى پێویست بۆ ئاڵوگۆڕى گرنگ لە پێڕەو و پڕۆگرامەکەدا لە رێگەى شوڕاى باڵا یاخود دەستەى باڵادا


مادەى 18


 -1هەر ئەندامێکى شوڕاى گشتى خاوەنى دەنگێکە


 -2بڕیار و گۆڕانکارییەکان لە شوڕاى گشتیدا بە کۆى دوو لە سێى دەنگەکان جێبەجێ دەبێت


مادەى 19


 -1شوڕاى گشتى بەشێوەى دیاریکراو وەرزانە خولى دانیشتنەکانى بەڕێوە دەبات و لە کاتى پێویستدا کۆبوونەوەى نا ئاسایى دەگرێت


 -2کۆبونەوە نا ئاساییەکان لەسەر بانگێشتى بەڕێوەبەرى گشتى و بەپێى خواستى لێژنەى بەڕێوەبەرایەتى دەگیرێن


 -3رێکخستن و شوێن و وادەى کۆبونەوەکانى شوڕاى گشتى لە لایەن ژوورى بەڕێوەبەرایەتییەوە رادەگەیەندرێت


مادەى 20


 -1شوڕاى گشتى خۆى پێڕەوى ناوخۆیى شوڕاکەى ئامادە دەکات


-2شوڕاى گشتى بۆ هەر کۆبونەوەیەک بەڕێوەبەرێک دیارى دەکات


بەشى هەشتەم


بەڕێوەبەرى گشتى


مادەى 21


 -1بەڕێوەبەرى گشتى لەلایەن دەستەى باڵا یان شوڕاى باڵاوە دیارى دەکرێت و بەرزترین پلەى کارگێڕى و بەڕێوەبەرى هەیەو هەروەها گوتەبێژى رێخراوە


 -2بەڕێوەبەرى گشتى بەو پلەیە بەشدارى لە کۆبوونەوەکانى دەستەى گشتى، دەستەى باڵا و شوڕاى گشتیدا دەکات


 -3لیژنەى بەڕێوەبەرایەتى، کۆمیتە هەمیشەییەکان، گروپەکانى کار و کۆمیسیۆنەکانى گەڕان و پشکنین و یەکەى شارەکان لەژێر چاودێرى بەڕێوەبەرى گشتیدا کارەکانیان پێ دەسپێردرێت و رایدەپەڕێن


مادەى 22


 -1بەرێوەبەرى گشتى و کارمەندانى رێخراو لە کاتى راپەڕاندنى ئەرکەکانیاندا لە هیچ کەس و لایەنێکى دەرەوەى رێخراو دەستوور وەرناگرن


 -2بەڕێوەبەرى گشتى و کارمەندانى رێخراو خۆ لە هەر چەشنە کارێک دەپارێزن کە لە دەرەوەى چوارچێوەى پلەو و پۆستەکەى ئەواندا بێت.


لێژنەى بەڕێوەبەرایەتى


مادەى 23


 -1 بۆ بەڕێوەبردن و راپەڕاندنى ئەرکگەلێک لە چەشنى دانانى یەکەى رێخراوى و ئیدارى وەک رێکخستن (تەشکیلات)، پەروەردەیى، چاپەمەنى، گەیاندنى زانیارى، ماف و کۆمیتەکانى بەڕێوەبەرى تایبەت بە ژنان، مناڵان، بەندکراوان و کۆمیتە و یەکەکانى پێویست، پێویستە بە تێبینى بەڕێوەبەرى گشتی دیارى بکرێت


 -2کۆى بەڕێوەبەران و بەرپرسانى یەکەى بەڕێوەبەرایەتیی و رێخراوییەکان لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتییەوە دەستنیشان دەکرێت


 -3لیژنەى بەڕێوەبەرایەتى پێکهاتووە لە بەڕێوەبەران و بەرپرسانى ئیدارى و یەکەکانى رێخراوى کە لەژێر چاودێرى بەڕێوەبەرى گشتیدا ئەرکە پێئەسپێردراوەکانیان رادەپەڕێنن


 -4کۆبوونەوەکانى لیژنەى بەڕێوەبەرایەتى مانگانەیە و لەژێر چاودێرى بەڕێوەبەرى گشتى یاخود جێگرەکەى بەڕێوەدەچێت


 -5کۆبوونەوە نا ئاساییەکان بەپێى داواکارى ئیدارە و کۆمیتەکان بەڕێوە دەچێت


یەکەى شارەکان


مادەى 24


 -1ئەندامانى رێخراو لە هەر شارێکدا دەتوانن یەکەیەک لەژێر چاودێرى بەڕێوەبەرایەتى  ناوەندى دا بمەزرێنن


 -2بەرپرسى هەر یەکەیەک و جێگرەکانى دەتوانن لەڕێگەى هەڵبژاردنەکانى ناوچەیى لەژێر چاودێرى لێژنەى بەڕێوەبەرایەتى هەڵبژێردرێن


 -3بەرپرسانى هەڵبژێردراو هاوئاهەنگ لەگەڵ لیژنەى بەڕێوەبەرایەتى و لەژێر چاودێرى بەڕێوەبەرى گشتى ئەرکەکانیان بەڕێوە دەبەن


کاروبارى دارایى


مادەى 25


 -1داهاتى رێخراو پێکهاتووە لە حەقى ئەندامبوونى ئەندام و یارمەتى مادى ئەندامان و یارمەتییە جەماوەرییەکان.


 -2هەموو ساڵێ بە پێشنیارى لیژنەى بەڕێوەبەرایەتى باج و داهات و بودجەى رێخراو لەلایەن شوڕاى رێخراوە رێک دەخرێت


 -3ساڵى دارایى رێخراو هەموو ساڵێک لە یەکى خاکەلێوە تا کۆتایى رەشەمەیە


 -4بەڕێوەبەرى دارایى لێکدانەوە داراییەکان پاش پەسندکردنى لەلایەن لیژنەى بەڕێوەبەرایەتى و پشکنینى لێکۆڵەر بەرز دەکاَتەوە بۆ شوڕاى نوێنەران


ژوورى بەڕێوەبەرایەتى


مادەى 26


 -1ژوورى بەڕێوەبەرایەتى پێکهاتووە لە تاقمێک فەرمانبەر کە ژوورى بەڕێوەبەرایەتى پێویستى پێیانە


 -2فەرمانبەرانى ژوورى بەڕێوەبەرایەتى لەلایەن بەڕێوەبەرى گشتى دەستنیشان دەکرێن


 -3داهاتى ژوورى بەڕێوەبەرایەتى لە داهاتى رێخراوەوە دابین دەکرێت


 -4بەیاننامە و راگەیەندراوەکانى رەسمى رێخراو لە رێگەى دەبیرخانەوە دەدرێنە دەرەوە


بەشى نۆیەم


رێوشوێنى سەرپێچییەکان


مادەى 27


-1هیچ کام لە ئەندامانى رێخراو بۆیان نییە کارێک بکەن کە بە پێچەوانەى ئامانجەکانى رێخراوە بێت


 -2ئەگەر ئەندامێک پەیماننامەیەکى دژى ئەو بەرپرسیارییەتەى لە رێخراو وە ئەستۆى گرتبێت لە هەر شوێن یاخود رێخراوێکى تر ئەوا ئەو بەرپرسیارێتییەى بەپێى ئەو پێڕەو و پڕۆگڕامە وە ئەستۆى گرتووە لە سەرووى هەموان دەبێت.


 -3سزاکان بریتین لە: ئاگادارکردنەوە، سەرکۆنە، وەرگرتنەوەى ئەندامێتى و هەڵپەساردن بۆ ماوەى کەمتر لە 6 مانگ، وەرگرتنەوەى ئەندامێتى و هەڵپەساردن زیاتر لە 6 مانگ و دەرکردن لە رێخراو.


 -4هەر ئەندامێکى رێخراو کە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتى رێکخستنەوە لە دژى هەوڵى هەستیار یاخود دڵئێشییەک هاتبێتەوە کایەوە لەوانەیە بە پێشنیارى بەڕێوەبەرى رێکخستن و حوکمى شوڕاى گشتى لە مافى ئەندامێتى بۆ ماوەیەکى کاتى بێبەش بکرێت و جارێکى تر هەمان سزا دەکرێت بە پێشنیارى بەرپرسى رێکخستنى رێخراو دووبارە بکرێتەوە


 -5هەر ئەندامێک بەردەوام سەرپێچى لە تێبینییەکانى پێڕەو و پڕۆگرامى رێخراو بکات، لەوانەیە بە پێشنیارى بەرپرسى رێکخستنەکانى رێخراو و پەسەندکردنى لەلایەن شوڕاى گشتى مافى ئەندامێتى لێ بسێندرێتەوە


 -6بڕیاردان لەسەر هەڵپەساردنى ئەندامێتى، دەرکردن یان لێستاندنەوەى بەرپرسیارێتى هەریەک لە ئەندامانى شوڕاى گشتى لەدەستى شوڕاى باڵادایە و سەرپێچییەکانى شوڕاى باڵا و بەڕێوەبەرى گشتى و هەریەک لە ئەندامانى دەستەى باڵا، لەلایەن دەستەى باڵاوە پێداچونەوەى بۆ دەکرێت و سزاى بۆ دەردەکرێت


مادەى 28


 -1رێخراو هەوڵ دەدات بۆ وەدیهاتنى ئەو ئامانجانەى لەناو پێڕەو و پڕۆگڕامدا پەسند کراون


 -2رێخراو تێدەکۆشێ بۆ ئەوەى نوێنەران، بەرپرسان، فەرمانبەران و ئەندامان لەو مافانە بەهرەمەند بکات کە بۆ راپەڕاندنى ئەرکەکانیان پێویستیان پێیەتى، تا ئەو شوێنە کە پەیوەندى بە کاروبارى رێخراوەوە هەبێت


بەشى دەیەم


چاکسازییەکان


مادەى 29


 -1پێداچونەوە بەو پێڕەو و پڕۆگڕامە پاش تەواوبوونى خولێکى 3 ساڵە، بە مەرجێک  مسیۆگەر دەبێت کە رێژەى دوو لە سێى ئەندامانى شوڕاى گشتى دەنگ بۆ گۆڕانى بدەن و لانى کەم 6 ئەندامى شوڕاى باڵا پەسندى بکات


 -2ئەو گۆڕان و چاکسازییانەى لە پێڕەو و پڕۆگڕامدا دەکرێت، کاتێک گشتگیر دەبێت و هەموو ئەندامەکان دەبێ بەڕێوەى بەرن کە دوو لە سێى ئەندامانى شوڕاى گشتى دەنگیان پێدابێت و لانیکەم 8 ئەندامى شوڕاى باڵا پەسندى کردبێت


پەسند کردن و بەڕێوە بردن


مادەى 30


 -1ئەو پێڕەو و پڕۆگڕامە کە لەلایەن دەستەى باڵاوە پەسند کراوە پێویستە لە سەرەتاى خاکەلێوەى 1375ەوە لە چوارچێوەى ئەو پێڕەو و پڕۆگڕامە ئەرکەکانى رێخراو بەڕێوە بچن


 -2ئەو پێڕەو و پڕۆگڕامە کە دەقى کوردى، فارسى، ئینگلیزى، عەرەبى و تورکییەکەى یەک شتە لە کۆگاى ژورى بەڕێوەبەرایەتیدا پارێزراوە و بۆ خوێندنەوە و زانیارى هەر ئەندامێک کۆپییەکى لێ چاپ دەکرێت


رێکەوتى 10ى خاکەلێوەى 1385 بەرامبەر بە 30 ئابریلى 2006ى زایینى

مرۆڤایەتی
ناوەندی بڵاوکردنەوە و ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان
تەلەفۆن : 66368670-21-0098   | پۆستی ئەلکترۆنی: prmmkkurd@gmail.com